نوسینی سی ڤی

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> وۆڕکشۆپەکان -> نوسینی سی ڤی

ناوی وۆڕکشۆپ: نوسینی سی ڤی

دەربارەی وۆڕکشۆپەکە: کاتێک کە ئامانجی پیشەکەت دەستنیشان کرد، گەورەترین و گرنگترین ئاڵنگاری ڕازیکردنی خاوەنکارەکانە بە تواناکانی خۆت بۆ هێنانی بەها بۆ کۆمپانیاکەیان. وۆڕکشۆپی نووسینی سی ڤی ئێمە یارمەتیت دەدات کە سی ڤییەکی دیار و پرۆفیشناڵ بنووسیت بۆ ئەوەی کار بە دەستان سەرسامبکات. تۆ فێر دەبیت کە پێویستە چ باسبکەیت لە ناو سی ڤییەکەتدا، ئەو کێشانە چین کە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە و چۆن سی ڤییە تەواوکراوەکەت پێشکەش بکەیت.

ئامانجەکانی وۆڕکشۆپەکە:

  • دروستکردنی سی ڤییەکی کاریگەر و پرۆفیشناڵ
  • فێر بیت کە پێویستە چ باسبکەیت لە ناو سی ڤییەکەتدا
  • ئاشنابوون بە هەندێک ئامراز کە یارمەتیت دەدات بۆ دیزاینکردنی سی ڤیەکەت
  • تێگەیشتن لەوەی چ شتێک سی ڤییەکەت کاریگەر دەکات