سەبارەت بە دکتۆر گۆڤەند شێروانی

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> دکتۆر گۆڤەند شێروانی

ناو: دکتۆر گۆڤەند شێروانی

بڕوانامە: دکتۆرا، ماستەر، بەکالۆریۆس

پۆست: ڕاهێنەری پلە بەرز

دکتۆر شێروانی لە ساڵی (١٩٥٨) لە شاری کەرکوک - عێراق لە دایک بووە. بڕوانامەی دکتۆرا لە جیۆلۆجی نەوت لە ساڵی (١٩٥٨)، بڕوانامای ماستەر لە جیۆلۆجی لە ساڵی (١٩٨٣)، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە جیۆلۆجی لە ساڵی (١٩٨٠)، هەموو ئەم بڕوانامانەی لە زانکۆی (بەغدا) بەدەستهێناوە.

زیاتر لە 50 لێکۆڵینەوەو ڕاپۆرتی زانستی لە بابەتە جیاجیاکاندا بڵاو کردۆتەوە لەوانە: زانستەکانی زەوی، وزە، فێرکردن و بەڕێوەبردنی سکۆلەرشیپ. هەروەها بەشداری کردووە لە چەندین سیمینار و کۆنفرانسی پەروەردیی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵات.

ماوەی زیاتر لە 37 ساڵ خزمەتی هەیە لە چەندین پۆستی کارگێڕی و ئەکادیمی، هەروەها لە چەندین دامەزراوەی ئەکادیمی عێراق وەک زانکۆکانی (بەغدا) و (سەڵاحەدین) وانەبێژ بووە. لە چەندین ئاستدا لە دامەزراوە ئەکادیمیەکاندا کاری کردووە وەکو: وانەبێژ، سەرۆکی بەش، ڕاگری کۆلێژ، بەڕێوەبەری گشتی.

دکتۆر شێروانی وەک ڕاوێژکار بە شێوازی نیو دەوام (پارت تایم) بۆ چەندین دامەزراوەی حکومی و تایبەت کاری کردووە وەک کۆمپانیاکانی نەوت و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گۆڤارە زانستییەکان.