سەبارەت بە دکتۆر ساکار ئیبراهیم

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> دکتۆر ساکار ئیبراهیم

ناو: دکتۆر ساکار ئیبراهیم

بڕوانامە: دکتۆرا (لە چاوەڕوانی بەرگریکردن لە تێزەکەیتی)، ماستەر، بەکالۆریۆس

پۆست: ڕاوێژکاری توێژینەوە

من دکتۆرا لە زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە زانکۆی (هەمبۆڵت) لە بەرلین بەدەست دێنم. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرم لە خوێندنی وێژەیی لە زانکۆی (لایدن) لە هۆڵەندا و بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی (سەڵاحەدین) لە هەولێر.

من لە ئێستادا بە خۆبەخش کار دەکەم وەک ڕێکخەری توێژینەوە و ڕاوێژکار لەگەڵ ڕێکخراوی (ئەژی) بۆ نەهێشتنی خۆکوشتن لە هەولێر. هەروەها من وەک ڕاهێنەر و ڕاوێژکاریش کارم کردووە بۆ ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی (IOM) بۆ نەهێشتنی خۆکوشتن.

من زیاتر لە شەش ساڵ ئەزموونم هەیە وەک بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان لەگەڵ کۆمپانیا قازانج خوازە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە خێرخوازە نێودەوڵەتییەکانی وەک (Coca Cola, IRD, IRC, NDI). لە هەمان کاتدا، بەشداریم کردووە لە پرۆگرامێکی ڕاهێنانی بازرگانی تایبەت بە ژنانی گەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەمریکا لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان لە سیستەمی فڕۆکەخانەی (هیوستن).

هەروەها من وەک وەرگێڕێک کارم کردووە بۆ کەناڵی هەواڵی ناسراوی نێودەوڵەتی (CNN)، ژووری بازرگانی عێراق و چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی. بە هەمان شێوە، من وەک وەرگێڕ و ڕێکخەری ڕێکخراوی تواناسازی ژنان (WEO) کارم کردووە.

من زۆر بە پەرۆشم بۆ بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگای کوردی. من بڕوایەکی تەواوم هەیە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەکادیمی و زانستی کوالیتی بەرز وەک تاکە ڕێگا بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ئێستا و دانانی پلانی باشترکردنی دۆخی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق.