گووگڵ وۆرکسپەیس

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> گووگڵ وۆرکسپەیس

ناوی کۆڕس: گووگڵ وۆرکسپەیس

دەربارەی کۆڕسەکە: (گووگڵ وۆرکسپەیس) پلاتفۆرمێکی بزنسە کە کار ئاسانی دەکات بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەرانە کار بکەن لە وێبگەڕەکانیانەوە (browser) . هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن لە هەر کاتێک و هەر شوێنێک دەستیان بە فایلەکانیان بگات لە ڕێگای ئەم پلاتفۆرمەوە.

لەم کۆڕسەدا، مەشقپێکراوەکان فێر دەبن بە متمانەوە بەناو گووگڵ وۆرکسپەیسدا بڕۆن، بە شێوەیەکی کاریگەر پەیوەندی بکەن بە بەکارهێنانی (جی مەیل، چات، میت) هەروەها کارکردن و هاوکاری کردن لە ڕێگای (کڵاود) بە بەکارهێنانی (گووگڵ درایڤ) . (گووگڵ وۆرکسپەیس) کار ئاسانی بۆ بەکارهێنەران دەکات بۆ ئەوەی بتوانن هەموو کارەکانیان لە ڕێگەی(کڵاود) ئەنجام بدەن لە کاتی پێکەوە کارکردن و پەیوەندی بەستن بە کەسانی ترەوە.