دیزاینی گرافیک

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> دیزاینی گرافیک

ناوی کۆڕس: دیزاینی گرافیک

دەربارەی کۆڕسەکە: دیزاینی گرافیک پیشەیەکە کە پیشەگەران ناوەرۆکێکی بینراو دروست دەکەن بۆ گەیاندنی پەیامەکان. دیزاینەرەکان تۆپۆگرافی و وێنە بەکاردەهێنن بۆ پێویستییە تایبەتەکانی بەکارهێنەران و هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر لۆژیکی پیشاندانی توخمەکان لە دیزاینە کارلێکەکاندا بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر. کۆڕسی دیزاینی گرافیک مەشقپێکراوان دەناسێنێت بە بەناوبانگترین بەرنامە و ئامرازەکان لە بواری دیزاینی گرافیکدا و ژینگەیەکی لە بار بۆ مەشقپێکراوان دروستدەکات بۆ مەبەستی داهێنان و بەهرەمەندی. بە بەکارهێنانی چەند نمونەیەک و دابینکردنی چالاکییەکانی پراکتیکی، ئەم کۆڕسە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی دیزاینی گرافیکت فێردەکات وەک وێنەسازی، تۆپۆگرافی، کۆمپۆزیشن و کارکردن لەگەڵ ڕەنگ و شێوەکان. لەبەر ئەوە مەشقپێکراوان سوودمەند دەبن لە کارامەییە بنەڕەتیەکانی کە لە هەموو بوارەکانی دیزاینی گرافیکیدا باون.