سەبارەت بە کەڤی مستەفا

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> کەڤی مستەفا

ناو: کەڤی مستەفا

بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی سەرچاوەکانی ئاو

پۆست: یاریدەدەری توێژینەوە

خاتوو کەڤی مستەفا ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاوە و ئەزموونی هەیە لە بواری پەیوەندیکردن و کارگێڕی و بەڕێوەبردن. لەساڵی (٢٠١٧) خاتوو کەڤی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی سەرچاوەکانی ئاو لەزانکۆی (دهۆک) بەدەستهێناوە. ئەو پێشتر لەگەڵ تەلەفزیۆنی (وار) کاری کردووە وەک بەرپرسی بەشی ئەرشیف کە بەرپرس بوو لە ئەرشیفکردنی هەموو ئەو بابەتانەی کە ڕۆژانە پەخش دەکران. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بەرپرس بووە لە چەندین پۆستی تری جیاواز وەک ڕاهێنەر، سەرپەرشتیاری سەنتەری پەیوەندی کردن، و نووسنینی داتاکان لە چەندین ڕێکخراوی ناحکومی جیاواز لەوانە (ستێپ و بی سی ئێف) . بابەتەکانی توێژینەوەی خاتوو کەڤی بریتین لە ڕەگەز و فێمینیزم، نێتوۆرکینگ، داکۆکی کردن.