سەبارەت بە مارینا عەزیز

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> مارینا عەزیز

ناو: مارینا عەزیز

بڕوانامە: بەکالۆریۆس

پۆست: بەرپرسی ڕاهێنان و توێژینەوە

قوتابییەکی ماندوونەناسی دەرچووی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT) کە بە پەرۆشە بۆ پەرە پێدانی چارەسەرەکان لە پێناو ئاسانکردنی ژیان. لە ماوەی خوێندنەکەمدا توانیم جۆرەها بەرنامەی دێسکتۆپ و وێب و مۆبایل شی بکەمەوە، دیزاین بکەم، دروست بکەم، تاقی بکەمەوە. ئەم پرۆژانە توانای تەکنیکی من پیشان دەدەن لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی پێویستییەکان لە ڕێگای پرسیارنامەکان و چاوپێکەوتنەکان، دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX) بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی (بەلسەمق و فیگما)، هەروەها بەرنامەسازی بە بەکارهێنانی ( HTML, CSS, PHP, C#, Dart ). سەرەڕای کارامەییە تەکنیکییەکانم، من بە بەردەوامی پەرەم بە تایبەتمەندییە کەسییەکانی خۆم داوە. من دەتوانم تێکەڵ بم و گفتووگۆ بکەم لەگەڵ خەڵک لە باکگراوندی جیاواز و پەیوەندی بکەم بە کەسانی تەکنیکی و نا تەکنیکی و هەروەها بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیربکەمەوە و چارەسەری کێشەکان بکەم لەژێر فشاری کات و دوا مۆڵەتەکان.