مایکرۆسۆفت ئاکسێس

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> مایکرۆسۆفت ئاکسێس

ناوی کۆڕس: مایکرۆسۆفت ئاکسێس

دەربارەی کۆڕسەکە: داتا لە هەموو شوێنێکە جا چ لە دوکانی میوە، ئۆفیس، تاقیگە، یان پۆل بیت، تۆ هەمیشە مامەڵە لەگەڵ داتاکان دەکەیت. زۆربەی کارەکان ئەمڕۆ بە جۆرێک لە جۆرەکان پێکدێن لە بەڕێوەبردنی داتا.

لەم کۆڕسەدا کارامەیی پێویست بۆ دروستکردن و بەڕێوەبردنی داتابەیس باسدەکرێت لەگەڵ ناسینی چەمکەکانی دیزاینی داتابەیسی باش. لەم کۆڕسەدا سەرنج دەخرێتە سەر دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەکان و پەیوەندییەکانیان، پرسیارەکان، فۆرمەکان، ڕاپۆرتەکان و چۆنیەتی تێکەڵکردنی هەموو ئەمانە بۆ کاربەرنامەیەکی (ئەپڵیکەیشن) سادە بەڵام کاریگەر. هەروەها باس لە هەندێک لەو کێشانە دەکرێت کە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی داتابەیس هەیە. ئەمانەی خوارەوە ئەو بابەتانەن کە لەم کۆڕسەدا دەخوێندرێن:

  1. ڕوانگەیەکی گشتی لەسەر چەمکەکانی داتابەیس
  2. گەڕان بە ناو مایکرۆسۆفت ئاکسێس
  3. دروستکردنی خشتەکان و دەستکاریکردنی دیزاینی خشتە
  4. کارکردن لەگەڵ خشتەکان
  5. هەڵبژاردنی پرسیارەکان
  6. دروستکردن و بەکارهێنانی فۆرمەکان
  7. دروستکردن و بەکارهێنانی ڕاپۆرتەکان
  8. بەڕێوەبردنی داتابەیس