دروستکردنی بەرنامەی مۆبایل

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> دروستکردنی بەرنامەی مۆبایل

ناوی کۆڕس: دروستکردنی بەرنامەی مۆبایل

دەربارەی کۆڕسەکە: دروستکردنی بەرنامەی مۆبایل لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەرەو پێشچوونەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەت بەهۆی تابلێت و مۆبایلە هاوچەرخەکانی ئێستاوە. لەم ڕۆژانەدا خەڵک بەرنامەی مۆبایل بەکاردەهێنن بۆ پەیوەندی کردن، خوێندن، بازاڕکردن بە ئۆنلاین، سەیرکردنی هەژمارە بانکییەکانیان و هتد. ئەو تەکنەلۆجیایەی کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی ئەم بەرنامانە بە خێرایی بەرفراوان دەبن و پەرەیان پێدەدرێت.

دروستکردنی بەرنامەکانی مۆبایل ئاڵنگاری جیاواز ڕووبەڕووی دێڤەڵۆپەرەکان دەکاتەوە وەک جۆری ئامێرەکە و ئەدای بەرنامەکە لەکاتی بەکار‌هێناندا. ئەم کۆڕسە زانیاری بنەڕەتی دابین دەکات لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی بەرنامەکانی (ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس) بە بەکارهێنانی یەکێک لەو زمان و فرەیموۆرکە بەرنامەسازیانەی خوارەوە:

  1. فڵەتەر و دارت: دەست پێدەکات بە باسکردنی بنچینەکانی (دارت) کە تێیدا مەشقپێکراوان فێر دەبن چۆن سینتاکسەکە بنووسن بە ئۆنلاین بە بەکارهێنانی (دارت) هەروەها دۆزینەوەی جۆرەکانی داتای باوی بەکارهاتوو لە (دارت) بەتایبەتی لیستەکان، نەخشەکان، کۆمەڵەکان. دواتر، لەم کۆڕسەکەدا چۆنیەتی بەکارهێنانی زمانی (دارت) لە فرەیموۆرکی (فڵەتەر) ، هەروەها بنەماکەنی (فڵەتەر) و ئامراز و بەشەکانی باسدەکرێن.
  2. ڕیاکت نەیتیڤ و جاڤاسکریپت: دەست پێدەکات بە باسکردنی بنچینەکانی (جاڤاسکریپت و ڕیاکت نەیتیڤ). مەشقپێکراوان فێر دەبن دەربارەی بیردۆزی ( ڕیاکت نەیتیڤ)، چەمکە سەرەکییەکانی، چۆنیەتی دروستکردنی دیزاینی وەڵامدەرەوانە کە بتوانێت کار بکات لەسەر قەبارەی ئامێرە جیاجیاکاندا، چۆن بگەڕێن بە ناویدا، چۆن نەخشەکان بەکاربێنن، تێکەڵکردنی (API) و زۆر شتی تر.