بە بازاڕکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> بە بازاڕکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناوی کۆڕس: بە بازاڕکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی کۆڕسەکە: ئەم کۆڕسە یارمەتی بەشداربووان دەدات سوود لە هێزی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەرگرن و تێگەیشتنێکی قووڵیان هەبێت بۆ هەموو پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامرازەکانی بە بازاڕکردنی ئۆنلاین، تواناکانی بەشکردن (segmentation) و پێوەرەکانی کە ئەم کەناڵانە پێشکەشی دەکەن. بەشداربووان دەتوانن بە بازاڕکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ جۆرەها کاری بازرگانی بەکاربێنن. ئەوان فێر دەبن کە بە شێوەیەکی کاریگەرانە بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی بە کڕیارەکانەوە بکەن، هەروەها فێر دەبن دەربارەی گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار، لاپەڕەکانی ئامادەکردن، ئەنجامدان و هەڵسەنگاندنی هەڵمەتەکانی بازاڕکردن.