توێژینەوە

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> توێژینەوە

رۆڵی (سکیڵز هاوس) لە توێژینەوەدا

لە (سکیڵز هاوس) ئێمە خزمەتگوزاری توێژینەوە پێشکەش دەکەین بە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. لێکۆڵەرە پرۆفیشناڵەکانی ئێمە بە پەرۆشن بۆ دیزاینکردنی لێکۆڵینەوەی چەندێتی و چۆنیەتیی، کۆکردنەوەی داتای لاوەکی و سەرەتایی، پێشکەشکردنی تێڕوانینەکان لە پێناو پشتگیریکردنی کارە بازرگانییەکان، ڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی کە لە سەر خەڵک کۆکراونەتەوە.

ئەنجامدانی توێژینەوە گرنگە بۆ هەر ڕێکخراوێک کە لە بازاڕدا بتوانێت کێبرکێ بکات. گرنگترین کاری توێژینەوە ئەوەیە کە پێشنیارەکان ئاراستە دەکات لەسەر بنەمای بەڵگە بۆ بڕیاردانی ژیرانەتر. بە یارمەتی ڕاپرسییەکان، چاوپێکەوتنەکان، و فۆکەس گرووپ هەر رێکخراوێک دەتوانێت خواستەکانی بەکارهێنەرە ئامانجدارەکانی شی بکاتەوە.

خزمەتگوزارییەکانی ئێمە

١. دیاریکردنی بەشداربووانی توێژینەوە

بەهۆی فراوانی تۆڕ و پەیوەندییەکانمان دەتوانین بەشداربووی دروست بدۆزینەوە بە پێی تەمەن, ڕەگەز, داهات, ئایین, ناوچەی جوگرافی، باری خێزانداری.

ئێمە دەتوانین یارمەتی زیاتر پێشکەش بکەین بۆ دیاریکردنی بەشداربووان لەسەر بنەمای هەڵسوکەوتی تایبەت، وەک بازاڕکردن و چالاکییەکانی تر، هەروەها حاڵەتی پزیشکی وەک نەخۆشی شەکرە.

بۆ ئەوەی گرووپێکی زۆر بچووک بکەینە ئامانج، ئێمە هەموو کەسێک دیاری دەکەین و هەموو ئەوانە دەکەین بە نموونە کە پێوەرەکانی نموونەکە دەیانگرێتەوە.

٢. دیزاینکردنی پرسیارنامەکان

پرسیارنامەکانی ئێمە کە بە شێوەیەکی نایاب دیزاین کراون چەند ئامانجێکی توێژینەوە لە خۆ دەگرێت. ڕاپرسییەکان دیزاین کراون بۆ دابینکردنی ئەو پرسیارانەی کە تێڕوانین و تێگەیشتنی باشتر پێشکەش دەکەن. دیزاینەری پرسیارەکانمان دڵنیای دەکاتەوە کە وەڵامدەر بە تەواوی لە پرسیارەکان تێبگات و ئەگەری ئەوە نییە وەڵامی نەدابێتەوە یان درۆ لە کاتی چاوپێکەوتندا بکات یان هەوڵبدات هەڵوێستەکانی بشارێتتەوە. هەروەها پرسیارنامەکانمان وا ڕێک خراون و وشەکانیش بە شێوەیەک هەڵبژێرداون بۆ هاندانی وەڵامدەر بە مەبەستی دابینکردنی زانیاری ورد و بێ لایەنانە و تەواو.

هەروەها پرسیارنامەکانمان بە شێوەیەک دیزاین دەکەین کە وەڵامدەر بتوانێت بە ئاسانی زانیاری پێویست بدات و وەڵامەکانیشی بە ئاسانی تۆمار بکرێن. ئێمە ڕێز لە کاتی وەڵامدەر دەگرین بۆیە هێشتنەوەی چاوپێکەوتنەکە بە کورتی گرنگە بۆ ئێمە تاوەکو وەڵامدەر هەر ئارەزووی بمێنێت بە درێژایی چاوپێکەوتنەکە.

٣. ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی قووڵ

ئامانجمان لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە قووڵەکان ئەوەیە کە ڕوانگە و ئەزموون و هەست و تێڕوانینی وەڵامدەر بدۆزینەوە. هەنگاوەکانی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی قووڵ بریتین لە: 

١. دانانی ستراتیژییەتی وەرگرتنی نموونە (هەڵوێست و باوەڕەکانی کێ بۆ توێژینەوەکەت گرنگن، وە چۆن ئەو کەسانە دەدۆزییەوە؟). 

٢. نووسینی ڕێبەری چاوپێکەوتنی قووڵ.

٣. ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان. 

٤. شیکردنەوەی داتاکە.

٤. فۆکەس گرووپ

فۆکەس گرووپ شێوازێکی کۆکردنەروەی داتای چۆنیەتییە بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵ لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان. ئەم شێوازە ئامانجی کۆکردنەوەی داتایە لە کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو نەک کۆکردنەوەی داتا بە ئەنجامدانی سەرژمێری لە رێگای نوێنەری ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوان.

دانیشتنەکانی فۆکەس گرووپ بە سوودن بۆ:

  • دابینکردنی کۆمەڵێک وەڵامی جیاواز لەسەر بنەمای پرۆفایلی بەشداربووان.
  • پشتڕاستکردنەوەی ئەو تێڕوانینانەی کە لە مێتۆدۆلۆجییەکانی ترەوە بەدەست هاتوون.
  • کۆکردنەوەی داتا بە شێوەیەک کە هەم بڕی تێچووەکەی گونجاو بێت و هەروەها کاراش بێت.
  • کەمکردنەوەی تێچووەکانی چەندین کۆبوونەوە بۆ کۆکردنەوەی داتا
  • کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لە داتا.