دروستکردنی سۆفتوێر

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> دروستکردنی سۆفتوێر

دروستکردنی سۆفتوێر

لە (سکیڵز هاوس) ئێمە خزمەتگوزاری دروستکردنی سۆفتوێر پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی بزنسەکان چالاک بن، بەرەو ئاییندە هەنگاو بنێن و ئەدای بەرز پێشکەش بکەن. خزمەتگوزارییەکانی دروستکردنی سۆفتوێری ئێمە سنوردار نین بۆ بوارێک یان تەکنەلۆجیایەکی دیاریکراو بەڵام بە شێوەیەکی گشتگیر هەموو پیشەسازییەکی بزنس لە خۆ دەگرێت بە پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە: دروستکردنی وێب، بەرنامەکانی مۆبایل، ئی کۆمەرس، دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX)، بەرنامەکانی دێسکتۆپ.

ئێمە جەخت دەکەینەوە کە بەکارهێنەران بخەینە ناوەڕاستی دیزاین و دروستکردنی بەرهەمەکە لە پرۆسەی گەشەسەندندا لە پێناو پێشکەشکردنی سۆفتوێرێک کە کاریگەر، کارا، جێگای ڕەزامەندی، کارلێکەر و بەکارهێنانی ئاسان بێت، هەروەها لە هەمان کاتدا هاوچەشن بێت لەگەڵ تێڕوانین و پێویستییەکان و بودجە و خشتەی کاتەکانی کڕیاران.

سووڕی ژیانی دروستکردنی سۆفتوێر (SDLC)

ئێمە بەدوای ئەم پڕۆسەیەدا دەچین بۆ دروستکردنی سۆفتوێر لە (سکیڵز هاوس):

١. پلاندانان و شیکردنەوە

لە قۆناغی پلانداناندا، هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکان لە کڕیارەکانەوە کۆدەکەینەوە و شیدەکەینەوە بۆ دروستکردنی سۆفتوێر هەر وەک پێشبینیەکانیان.

٢. دیزاینکردن و دروستکردنی نموونە سەرەتاییەکان

قۆناغی دیزاینکردن و دروستکردنی نموونە سەرەتاییەکان پیشاندەدات کە لە سەرەتادا چۆن بەرنامەیەکی سۆفتوێر کاردەکات و ئەم قۆناغە دیزاینکردنی سیستەمەکە لەخۆ دەگرێت. 

٣. دروستکردن

لەم قۆناغەدا، دێڤەلۆپەرەکان دەست دەکەن بە دروستکردنی گشت سیستەمەکە بە نووسینی کۆدەکە لە ڕێگای بەکارهێنانی زمانی بەرنامەسازی و تەکنیک و مێتۆدۆلۆجییە هەڵبژێردراوەکان.

٤. تاقیکردنەوە

هەڵسەنگاندنی کوالیتی سۆفتوێر لە پێناو دۆزینەوە و چاککردنەوەی هەر کێشە و هەڵەیەک و دڵنیابوونەوە لەوەی کە سیستەمەکە ئەو پێداویستییانە جێبەجێ دەکات کە لە قۆناغی پلانداناندا ئاماژەیان پێدراوە. 

٥. بڵاوکردنەوە

سۆفتوێرەکە بڵاودەکرێتەوە و بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران لە قۆناغی بڵاو کردنەوە.

٦. چاککردنەوە و پارێزگاری لێکردن

بەپێی ڕێککەوتنی ئاستی خزمەتگوزاری، ئێمە دڵنیا دەکەینەوە کە پێویستییەکان دەبێت بەردەوام دابینبکرێن و سیستەمەکە بەردەوام بێت لە پێێشکەشکردنی ئەدایەکی باش وەک ئەوەی ئاماژەی پێکراوە لە قۆناغی یەکەمدا.