سەبارەت بە دکتۆرە حەنان حوسام حەمید

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> دکتۆرە حەنان حوسام حەمید

ناو: دکتۆرە حەنان حوسام حەمید

بڕوانامە: دکتۆرا، ماستەر، بەکالۆریۆس

پۆست: ڕاهێنەری پلە بەرز

دکتۆرە حەنان حەمید لە ساڵی (٢٠٠٣) بڕوانامەی بەکەلۆریۆس و لە ساڵی (٢٠٠٦) بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە زانکۆی (موسڵ) لە عێراق بە دەستهێناوە. هەروەها لە ساڵی (٢٠١٥) بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاریی پەیوەندیکردن لە زانکۆی (گریفیث) لە شاری (بریسبان) لە ئوسترالیا بە دەستهێناوە بە سەرنجدان لەسەر شەپۆلە بیناییەکانی پۆلیمەر. دکتۆرە حەنان وەک توێژەری یاریدەدەرو و توێژەری پاش دکتۆرا لە زانکۆی (گریفیث) کاری کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو وەک سەرۆکی بەشی خزمەتگوزارییەکانی زانستی و تەکنیکی لە گرووپی کۆمپانیاکانی (سوپەر کووڵ) پێشتر دامەزراوە. دکتۆرە حەنان گەڕایەوە بۆ عێراق و بۆ ماوەی ساڵێک و نیو لە زانکۆی (نەینەوا) وەک وانەبێژ کاری کرد. ئه و له مارسی (٢٠٢٢)ەوە تا ئێستا ئەندامە لە خێزانی (سکیڵز هاوس) وەک ڕاهێنەر.