سەبارەت بە ڕاما ئەلجومانی

پەڕەی سەرەکی -> دەربارەی -> سکیڵز هاوس -> ڕاما ئەلجومانی

ناو: ڕاما ئەلجومانی

بڕوانامە: بەکالۆریۆس

پۆست: ڕاهێنەری سەرەتایی

دەرچووی بەشی تەکنەلۆجیای زانیارییە، کەسێکی ماندوونەناسە لە کارەکەیدا و چێژ وەردەگرێت لە دیزاینکردن و دروستکردن و پەرەپێدان بە بەرنامە ئاڵۆزەکان کە لە هەمان کاتدا زۆر پێویست و بەسوودن. من سیستەمی جۆراوجۆرم دروستکردووە بە بەکارهێنانی زمانەکان و ئامرازەکان و و فرەیموۆرکەکانی بەرنامەسازی جیاوازی وەک ( SQL, Oracle, C#, C++, HTML, CSS, PHP, MATLAB, KOBO ). بە هۆی سادەیی و خێراییەکەیەوە ئارەزوویەکی زۆرم هەبە بۆ فرەیموۆرکی (دارت و فڵەتەر).  من (دارت و فڵەتەر)م بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی یەکەم بەرنامەی ئەمبوڵانس بۆ هەر کاتێکی پێویست بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە پێناو زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی کە پەیوەندییان هەیە بە دۆزینەوەی ناونیشان و هاتوچۆ.  سەرەڕای حەز وسۆزم بۆ بەرنامەسازی، من چێژ لە یارمەتیدانی خەڵک وەردەگرم لە ڕێگەی پرۆگرامەکانی هاوکاری مرۆیی و بە هانەوە چوونەوە. لە ئێستادا، من وەک بەرپرسی پرۆژەی داکۆکی کردن کار دەکەم لەگەڵ ڕێکخراوی (کاپنی) بۆ هاوکاری مرۆیی. بە کارکردنم لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان توانیم پەرە بە تایبەتمەندییە کەسییەکان و ئەزموونی کارم بدەم.