دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX)

پەڕەی سەرەکی -> خزمەتگوزارییەکان -> کۆڕسەکان -> دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX)

ناوی کۆڕس: دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX)

ئەزموونی بەکارهێنەر (UX): ئامانجی دیزاینی ئەزموونی بەکارهێنەر (UX) لە کاری بازرگانیدا بریتییە لە "بە دەستهێنانی ڕەزامەندی و دڵسۆزی زیاتری کڕیارەکان لە ڕێگەی سوود بینین و چێژ وەرگرتن و بە ئاسانی بەکارهێنانی بەرهەمەکە".

ڕووکاری بەکارهێنەر (UI): دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) پرۆسەیەکە دیزاینەرەکان بەکاریدێنن بۆ دروستکردنی ڕووکارەکان لە ناو سۆفتوێر یان ئامێرە کۆمپیوتەرییەکاندا، کە تێیدا سەرنج دەخرێتە سەر شێوەکان یان ستایل. دیزاینەرەکان ئامانجیان ئەوەیە کە ڕووکارەکان بە شێوەیەک درروست بکەن کە بەکارهێنانی ئاسان بێت و چێژ بەخش بێت بۆ بەکارهێنەران. دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) ڕووکارەکانی گرافیکی بۆ بەکارهێنەر و جۆرەکانی تر دەگرێتەوە.

هەموو ڕووکارێکی دیجیتاڵی (بۆ نموونە بەرنامەی وێب و مۆبایل، داشبۆردی ئۆتۆمبێل، ئامێری زیرەک) دیزاین کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک یان بۆ ئەوەی ژیانمان باشتر و ئاسانتر وسەرکەوتووتر بکات. هەموو جارێک کە تەلەفۆنەکەت بەکاردێنیت، ئەو دوگمانەی کە دادەگریت بۆ نموونە فەرمانەکانی چوون بۆ سەرەوە، خوارەوە، چەپ، ڕاست، هەڵبژاردەکانی فۆنتەکە، پلانی ڕەنگ— هەموو ئەمانە لەلایەن دیزاینەری ڕووکاری بەکارهێنەر و ئەزموونی بەکارهێنەر (UI/UX) دیزاین کراون. بە واتایەکی تر، دیزاینی (UI/UX) پردی پەیوەندی نێوان سۆفتوێری کۆمپیوتەر و بەکارهێنەرە.
ئەم کۆڕسە پراکتیکییە کە لەسەر بنەمای پڕۆژە دانراوە، تیشک دەخاتە سەر پرەنسیپەکان و پراکتیزەکردنی دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI) و ئەزموونی بەکارهێنەر (UX) بۆ پلاتفۆرمە دیجیتاڵیەکان.